ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    سوپاى عیراق لە میحوەرى مەخمور هێرشی کردە سەر داعش

    سوپاى عیراق لە میحوەرى مەخمور هێرشی کردە سەر داعش


    فەرماندەیەکى سوپاى عێراق ڕایگەیاند، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە سوپاى عێراق بە هاوکارى فڕۆکەکانى هاوپەیمانان هێرشی بۆ سەر داعش لە میحوەرى مەخمور دەستپێکردووە.
    ڕائید ئەمین شیخانى فەرماندە لە سوپاى عێراق ڕاگەیاند، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە تیپی ١٥ و لیواکانى ٩١ و ٧٢ و ٣٧ ى سوپاى عێراق هێرشیان دەستپێکردووە بۆ گوندى خرائب جەبەر لە میحوەىر مەخمور و هێرشەکە تا ئێستاش بەردەوامە.
    ئەمین شێخانى ڕاشیگەیاند، فڕؤکەکانى هاوپەیمانان هاوکارى هێرشەکە سوپاى عێراق دەکەن و دەستیانکردووە بە بۆردومانکردنى پێگەکانى داعش لە ناوچەکە.
    ئەمەش لە دواى ئەوەهات دوو مانگ لەمەوبەر سوپاى عیراق کۆتایى هاتنى قۆناغى یەکەمى ئۆپراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ و دەستپێکردنى قوناغى دوومى ئۆپراسیۆنەکەى ڕاگەیاند.
    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام