ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    زیانه‌كانی مانه‌وه‌ی مكیاج

     زیانه‌كانی مانه‌وه‌ی مكیاج



    زۆربه‌ی خانمان كاتێك شه‌وانه‌ له‌ میوانداری ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان، تاقه‌تیان نییه‌ مكیاجی سه‌ر روومه‌تیان پاك بكه‌نه‌وه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ چه‌ندین سه‌عات ده‌خه‌ون، به‌بێ ئه‌وه‌ بزانن چ زیانێكی گه‌وره‌ له‌ پێستی ده‌موچاویان ده‌ده‌ن.

    كاتێك مكیاج زیاتر له‌ دوو سه‌عات له‌سه‌ر پێست ده‌مێنته‌وه‌، پێست رێگای هه‌ناسه‌كێشانی نامێنێت و هه‌ر زوو شێداریی پێست له‌ناو ده‌چێت و چه‌ورییه‌كانی پیست و مه‌وادی كیمیایی مكیاج تێكه‌ڵ ده‌بن و ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستیاری و دروستبوونی زیپكه‌.

    گرنگی نه‌دان به‌ پێست و نه‌شۆردنی پێست دوای مكیاج هه‌ر زوو له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌مدا پێست چرچ و لۆچ ده‌بێت، به‌پێی گوته‌ی پزیشكانی بواری پێست، ده‌توانن دوو تا سێ سه‌عات دژه‌خۆر و كرێمی ئاسایی بۆ پێستتان به‌كار بهێنن، به‌ڵام مه‌وادی ئارایشی له‌ دوو سه‌عات زیاتر مه‌ترسیی نه‌خۆشییه‌كانی پێست زیاد ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ دوای مكیاجكردن پێستتان به‌ ئاو و سابوون یان لابه‌ری ماكیاج پاك بكه‌نه‌وه‌.
    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام