ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    خۆر بۆ كێ پێده‌كه‌نێت؟ ‌ ‌

    خۆر بۆ كێ پێده‌كه‌نێت؟ ‌ ‌


    ئاژانسی فه‌زایی ناسا وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی خۆر بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌ك ڕووخسارێكه‌ پێكه‌نیبێت.
    ئه‌و ئاژانسه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، ئه‌و پێكه‌نینه‌ په‌یوه‌ندی به‌جووڵه‌‌و چالاكی ناوچه‌كان‌و 
    تاریكی هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی به‌رگه‌ هه‌وای خۆره‌وه‌ هه‌یه‌.

    وێنه‌ی پێكه‌نینه‌كه‌ی  سه‌ر روِوی خۆر ئه‌و دیارده‌یه‌ بیر خه‌ڵك ده‌هێنێته‌وه‌  كه‌ پێی ده‌وترا ڕوخساری پیاوێك له‌سه‌ر ڕووی مانگ، ئه‌و ڕووخساری پیاوه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌لای ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌فسانه‌‌و خه‌یاڵ‌و ئه‌وانه‌ی كه‌ حه‌زیان له‌بابه‌ته‌ خورافییه‌كان بوو بووبووه‌ شتێكی بڵاو، به‌ڵام دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی ناسا  هۆكاری ئه‌و دیارده‌ی ڕووخساری پیاوه‌ی سه‌ر مانگی ڕوونكرده‌وه‌‌و  له‌و كاته‌دا ناسا ئه‌وه‌ی خسته‌ ڕوو كه‌ هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و شێوه‌یه‌ی له‌ ڕووخساری پیاوێك ده‌چێت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دابه‌شبونی نارێكوپێكی حه‌وزچه‌ زه‌به‌لاحه‌كانی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی هه‌سارۆكه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر روِوی مانگ ڕوویانداوه‌.

    به‌ڵام له‌باره‌ی ئه‌و وێنه‌ی پێكه‌نینی خۆره‌ كه‌ له‌لایه‌ن چاودێرگه‌ی دینامیكای سه‌ر به‌ئاژانسی ناساوه‌ گیراوه‌ و تێیدا وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ خۆر پێكه‌نیبێت، كارل باتامس زانا  له‌ ئاژانسی ناسا وتی»ئه‌و شێوه‌ ده‌گمه‌نه‌ی خۆر وه‌ك فێڵێك وایه‌ كه‌ چاوه‌كانمان لێمان ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا خۆر  شتێكی تره‌، ئه‌وه‌ی وه‌ك چاو ده‌رده‌كه‌وێت ناوچه‌ چالاكه‌كانی تیشكی خۆره‌‌و له‌كاتێكدا لووته‌كه‌ی ناو وێنه‌كه‌ ئه‌و به‌زمانی زانستیی پێیده‌وترێت ده‌زووله‌ی خۆریی واته‌ پلازمای ناو به‌رگه‌ هه‌وای خۆر، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌ڵه‌ ڕه‌شانه‌ی كه‌ وه‌ك قژ ده‌ركه‌وتوون له‌ دوولاوه‌ ئه‌وه‌ كونه‌ تاجه‌گوڵینه‌ییه‌كانن و ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ خه‌رمانه‌ی تاریكی خۆری تێدا ده‌رده‌كه‌وێت». 

    ئه‌و زانایه‌ی ناسا وتی» كونه‌ تاجه‌گوڵینه‌ییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌ هێڵه‌كانی كایه‌ی موگناتیسی خۆره‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌دوو 
    جه‌مسه‌ره‌كه‌ی خۆردا هه‌ن.

    مووشاره‌كه‌ی بكه‌ بۆهاوریانت
    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام