ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     سات به‌ سات ئاگاداری نوێترینه‌كان به‌ له‌ ته‌له‌گرامی شایسته‌

    بزانە بووک چی پەنێکی بە زاوادا داوە باوەر ناکەیت

    بزانە بووک چی پەنێکی بە زاوادا داوە باوەر ناکەیت

    بووكێك كه‌ ده‌یویست سوپرایز بۆ هاوبه‌شی داهاتووی‌ ژیانی‌ بكات‌و به‌ هه‌لیكۆپته‌ر بڕوات بۆ شوێنی‌ ماره‌ بڕینه‌كه‌یان، تێكشكانی‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی‌ ژیان‌و خه‌ونه‌كانی‌ كۆتایی پێهێناو ئاهه‌نگه‌ی بوو به‌شین.
    رۆزمێری‌ سیلفا ناسیمنتۆ،‌ ته‌مه‌ن (32) ساڵ پلانی‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ ناركویز داماسینوی‌ ته‌مه‌ن (34) تووشی‌ سه‌رسوڕمان بكات كاتێك له‌رێگه‌ی‌ هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه‌ بگاته‌ شوێنی‌ ماره‌ بڕینه‌كه‌یان كه‌ له‌ یاریگایه‌كی‌ تایبه‌ت به‌تۆپی‌ پێ ئه‌نجامده‌درا، به‌ڵام به‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م له‌گه‌یشتنی‌ به‌شوێنی‌ دیاریكراو، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ تێكشكاو بووكه‌كه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.



    له‌نێو یاریگاكه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی‌ ساو لورینكۆ دا سیرا كه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ ساوپاولۆ-یه‌ زاوا و 300 كه‌س تر چاوه‌ڕوانی‌ گه‌یشتنی‌ بووكێیان ده‌كرد، به‌ڵام ته‌نها به‌ دووری‌ یه‌ك خوله‌ك له‌ شوێنه‌كه‌وه‌ ئه‌و هه‌لیكوپته‌ره‌ی‌ كه‌ رۆزمێری‌ تێدابوو تێكشكا و به‌وهۆیه‌وه‌ بووكه‌كه‌ و سێ كه‌سی‌ تریش كه‌ له‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌دا بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.



    زاوا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری‌ ئه‌وه‌نه‌بووه‌ كه‌ هاوسه‌ری‌ داهاتووی‌ ژیانی‌ به‌ نیازبووه‌ به‌ هه‌لیكۆپته‌ر بێت بۆ شوێنی‌ ماره‌ بڕینه‌كه‌یان و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگاكه‌ چاوه‌ڕوانی‌ هاتنی‌ بووكێی ده‌كرد به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ بگات، به‌ڵام به‌ بیستی‌ هه‌واڵی‌ گیان له‌ده‌ستدانی‌ بوكێ تووشی‌ شۆك ده‌بێت.



    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام