ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 پشتیوانمان بن بۆ به‌رده‌وام بوون رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ن له‌👇

    به‌ ڤیدۆ له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ده‌یانخه‌نه‌ خواره‌وه‌و به‌ گوللـه‌ ده‌یانكوژن

    به‌ ڤیدۆ له‌ به‌رزاییه‌وه‌ ده‌یانخه‌نه‌ خواره‌وه‌و به‌ گوللـه‌ ده‌یانكوژن




    به‌ گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك، كه‌ له‌ لایه‌ن چالاكوانانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌ جلوبه‌رگی سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ شاری مووسڵ، ئه‌شكه‌نجه‌ی چه‌ند كه‌سێك ده‌ده‌ن و به‌ گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ بێت، ئه‌وانه‌ چه‌كداری داعشن، به‌ڵام هه‌ندێكیش وه‌ك هاووڵاتی سڤیل ناویان ده‌به‌ن كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ دراون و كوژراون.
    ڤیدیۆكه‌ كرده‌وه‌ی زۆر توندوتیژیی تێدایه‌ و پاش ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌و له‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن، پاشان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كه‌وه‌ فڕێیان ده‌ده‌نه‌ خواره‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و ده‌یانكوژن.
    هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی عێراقی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، كه‌ ئه‌و هێزه‌ی به‌و كاره‌ هه‌ستاون سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین، كه‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن و پێشتریش له‌ لایه‌ن رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌ پێشێلكاریی و ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ، تاوانبار كراون و هۆكاری مه‌زهه‌بی له‌ پشت ئه‌و ره‌فتارانه‌یانه‌وه‌ هه‌یه‌.



    له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌عد معه‌ن، گوته‌بێژ به‌ ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئۆپراسیۆنی به‌غداوه‌ گوتوویه‌تی "ڤیدیۆی 
    فڕێدانه‌ خواره‌وه‌و كوشتنی هاووڵاتیان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ كردووه‌".

    مووشاره‌كه‌ی بكه‌ن بۆ هاوریانتان

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام

close
Banner iklan disini