ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    زانایانی بواری فه‌له‌ك ده‌نگێكی "نامۆ" تۆمار ده‌كه‌ن

    زانایانی بواری فه‌له‌ك ده‌نگێكی "نامۆ" تۆمار ده‌كه‌ن


    زانایانی بواری فه‌له‌كناسی له‌ پۆرتۆریكۆ، چه‌ند ده‌نگێكی نامۆیان له‌ بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ تۆمار كردووه‌، به‌ بۆچوونی هه‌ندێك له‌ زانایانیش سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كه‌ به‌ناوی "رۆس 128".

    ئه‌و ئه‌ستێره‌ی 11 ساڵی رووناكی له‌ گۆی زه‌وی دووره‌، زانایان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ نامۆیه‌ و تا ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای دوو گریمانه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌.

    به‌ پێی گوته‌ی زانایان ئه‌و دوو گریمانه‌یه‌، یان ته‌قینه‌وه‌كانی سه‌ر رووی خۆره‌، یاخود چه‌ند شه‌پۆلێكی ده‌نگی تایبه‌تن كه‌ له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ره‌كانی بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ ده‌نێردرێن.

    له‌ ئێستاشدا ته‌لیسكۆبه‌كانی ئارای له‌ كالیفۆرنیا و گرین بانك له‌ ڤێرجینیای ئه‌مه‌ریكا‌، به‌ دوای سه‌رچاوه‌ی ئه‌و شه‌پۆله‌ ده‌نگییانه‌دا ده‌گه‌ڕێن.

    هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا به‌ ته‌واوی بوونی بوونه‌ره‌وه‌ ئاسمانییه‌كان نه‌سه‌لمێنراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ ماوه‌ ماوه‌، وێنه‌ی ده‌فره‌ فڕیوه‌كان، یاخود یوفۆ بڵاوده‌بێته‌وه‌، گوایه‌ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ ئاسمانییانه‌ به‌و ده‌فره‌ فڕیوانه‌ دێنه‌ سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.


     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام