
له‌دایكبوونی كاریله‌یه‌ك، به ده‌موچاوێكی شێواوه‌وه، له گوندێكی ناوه‌ڕاستی ئه‌رجه‌نتین، دانیشتووانی گونده‌كه‌ی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه و به "كاریله شهیتانییهكه" ناوی ده‌به‌ن.
ده‌موچاوی ئه‌و كاریله‌یه، هاوشێوه‌ی ده‌موچاوی مرۆڤه، به‌ڵام به شێواوی و چاوه‌كانی زه‌ق و كراوه‌ن، لووتیشی چووه‌ته ناوه‌وه و شهویلاگیشی ده‌رپه‌ڕیوه.
ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌زگای میدیای و كه‌ناڵی ناوخۆیی ئه‌رجه‌نتین چوونه‌ته شوێنه‌كه و له‌دایكبوونی دیمه‌نی ئه‌و كاریله نامۆیه‌یان تۆماركردووه.
دانیشتووانی گونده‌كه ده‌ڵێن، تا ئێستا هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ی له‌دایكبوونی كاریله‌كه نازانن و پێشتریش هیچ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره له ناوچه‌كه‌یان رووینه‌داوه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، گلادیس ئۆڤیدۆ، خاوه‌نی ئه‌و كاریله‌یه ده‌ڵێت: "كاتك كاریلهكهم بینی تووشی شۆك بووم، ده‌موچاوی وه‌كو ده‌موچاوی مرۆڤه، به‌ڵام دڕنده دیاره".