ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدیۆ.. پۆلیسی دوبەی ماتۆڕی فڕیو بەکار دەهێنێت

    ڤیدیۆ.. پۆلیسی دوبەی ماتۆڕی فڕیو بەکار دەهێنێت


    پۆلیسی دوبەی بە سودوەرگرتن لە تەکنەلۆژییەکانی سەردەم بەردەوامە لە نمایشەکانی و لە تازەترین کاریشیدا ماتۆڕی فڕیو تاقیدەکاتەوە.
    ئەم ماتۆڕە فڕیوە دەتوانێت تا ١٥ مەتر بەرزبێتەوە و نزیکەی ٦ کیلۆمەتر ببڕێت بۆ ئەو ئامانجەی بۆی دەچێت، ماتۆڕەکە بەبێ سەرنشینیش دەتوانرێت ئاڕاستە بکرێت.
    ماتۆڕە فڕیوەکە دەتوانێت تا ٢٥ خولەک بەردەوام سود لە باترییەکانی وەربگرێت و دوای ئەوەش کاتژمێرێک بە بەنزین کار دەکات.
    ئامێرە نوێیەکە دەتوانێت ٣٠٠ کیلۆگرام هەڵگرێت و بە خێرایی ٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات.
    ئەوە لەکاتێکدایە مانگی رابردوو پۆلیسی دوبەی ڕایگەیاند کە سود وەرگرتنی لە ڕۆبۆتی هۆشمەند دەستپێکردووە و ڕۆبۆتەکە دەتوانێت کاتێکی زۆر خزمەت بە دانیشتوانی دوبەی و گەشتیاران بکات.
    پۆلیسی دوبەی پێشتریش لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی گرانبەهادا سەرنجی میدیا جیهانییەکانی بۆخۆی ڕاکێشابوو.


     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام