ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ئه‌و دوو خوشكه‌ی پێشبینی 11ی سێپتێمبه‌ریان كردبوو پێشبینی بۆ رووداوه‌كانی 2018 ده‌كه‌ن

    ئه‌و دوو خوشكه‌ی پێشبینی 11ی سێپتێمبه‌ریان كردبوو پێشبینی بۆ رووداوه‌كانی 2018 ده‌كه‌ن


    تێری و لیندا جامیسن، دوو خوشكی ئه‌مه‌ریكین و به‌ر له‌ رووداوه‌كانی ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو تاوه‌ری بازرگانی له‌ نیویۆرك له‌ 11ی سێپتێمبه‌ر، پێشبینی رووداوه‌كه‌یان كردبوو، ئێستا ئه‌و دوو خوشكه‌ جارێكی دیكه‌ پێشبینی خۆیان بۆ داهاتوو ده‌خه‌نه‌ڕوو.

    ئه‌و دوو خوشكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌، پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ساڵی داهاتوو، واتا 2018، كاره‌ساته‌ سرووشتییه‌كان و په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كان روو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن.

    به‌ گوێره‌ی پێشبینی ئه‌و دوو خوشكه‌، گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان، بازاڕ و مۆڵه‌ بازرگانییه‌كان، په‌رستگا و خوێندنگاكان، بۆنه‌ وه‌رزشی و هۆتێله‌كان، ئاهه‌نگه‌كانی میوزیك و فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

    ئه‌و كچه‌ ئه‌مه‌ریكیانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، گرژی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور زياتر ده‌بن، به‌ڵام وه‌شاندنی گورزی ئه‌تۆمی له‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌ دوور ده‌زانن، به‌تایبه‌تیش له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ.

    پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره‌ش ده‌كه‌ن له‌ زه‌ریای هێمن و به‌ بۆچوونی ئه‌وان، به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ تسۆنامی له‌ 11 وڵات رووده‌دات.

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام