ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     بۆ ئاگاداربوون له‌ نوێترین بابه‌ته‌كان به‌ژداربه‌ له‌ ته‌له‌گرامی شایسته‌

    https://t.me/shaesta1

    بارزانی: بە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکادا دەچینەوە

    بارزانی: بە پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکادا دەچینەوە

    مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یەکەم چاوپێکەوتنی لە دوای ڕیفراندۆم ڕاگەیاند، وێڕای زیان و کاریگەرییە خراپەکانی، لە ڕیفراندۆم پەشیمان نین و بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکادا دەچنەوە.
    بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ رادیۆی (ئێن پی ئاڕ)ی ئەمریکی وتی "لە دوای تەواوبوونی ڕیفراندۆم، چاوەڕوانی داخستنی سنوورەکان و ئەنجامدانی رێوشوێنی ئابووریمان دەکرد، بەڵام هەرگیز چاوەڕێی ئەوە نەبووین، عێراق هێرشی سەربازی بکاتە سەرمان".
    وتیشی، دوای ئەوەی ئەمریکا پشتگیری لە عێراق کرد، هەرێمی کوردستان بە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا دەچێتەوە.
    بارزانی دانی بەوەشدا نا لەدوای بڵاوبوونەوەی هێزە عێراقییەکان لە سنووری ناوچە جێناکۆکەکان، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر بە خراپی زیانی بەرکەوتووە و هەڵوێستی رووسیا لە دوای ریفراندۆم لە هەڵوێستی ئەمریکا ئیجابیتر بووە.
    ئەم قسانەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە، پێش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمەکە وتی، ئەگەر ڕیفراندۆم شکست بهێنێت، تەواوی بەرپرسیارێتییەکەی هەڵدەگرێت.
    لە ٢٥ی مانگی ئەیلول ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، هەرچەندە بەرپرسانی هەرێم ڕایانگەیاند، ئەنجامی ریفراندۆمەکە بۆ سەربەخۆیی نییە و تەنها کارتێکە بۆ دەستخستنی زیاتری مافەکانی کورد، بەڵام حکومەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکانی جیهان دژی وەستانەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکەیان کرد.
    سەرئەنجام، ١٦ی مانگی رابردوو، لە پاش کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان کۆنترۆڵی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و بەشێک لە ناوچە سنورییەکانیان کرد، حکومەتی هەرێمیش ئەنجامی ریفراندۆمی سڕکرد.

     وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئێمه‌ رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ له‌

     تۆره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    Facebook     Youtube    Instagram    Telegram   Twitter