ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    چینییه‌كان به‌ گوێزان چاو گه‌وره‌ دەکەن

    چینییه‌كان به‌ گوێزان چاو گه‌وره‌ دەکەن


    سه‌رتاشێكی چینی به‌ گوێزانه‌كه‌ی ده‌ستی كه‌ قژی خه‌ڵكی ده‌بڕێت، ده‌ستی كردووه‌ به‌ گه‌وره‌كردنی پێڵوی چاو تا وه‌ك ئه‌وروپی و ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان چاویان گه‌وره‌ ده‌ربكه‌وێت.

    "شیۆنگ كاو وو" سه‌رتاشێكی به‌ته‌مه‌نی چینییه‌، ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ بڕین و كردنه‌وه‌ی پێڵووی چاوی ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن چاویان گه‌وره‌تر له‌ سروشتی خۆیان ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش ورده‌ ورده‌ بووه‌ته‌ شتێكی ڕۆتین له‌ ناو خه‌ڵكدا، چونكه‌ چینییه‌كان به‌ هۆی ئه‌و چاوه‌ بچووكانه‌یانه‌وه‌ له‌مێژه‌ له‌ هه‌وڵی نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌كردنی چاویاندان، ئه‌م كاره‌ ئاسانه‌ش به‌ هه‌لێكی باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ركه‌ون كه‌ چه‌ند ساڵه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینن، نرخه‌كه‌شی كه‌ ته‌نیا 12 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌، بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ گونجاوه‌.

    زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌م سه‌رتاشه‌یان كردووه‌، ده‌ڵێن هیچ زیانێكمان پێ ناگات و ئازاری نییه‌، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌، چاو زۆر پشوویه‌كی درێژ ده‌دات و هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشكه‌كان به‌ باشی نازانن چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ ده‌یكات بڕینی ئه‌و نێوه‌نده‌ی چاوه‌ كه‌ چه‌وری و لینجی پێویستی چاوی تیا كۆ بووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو تاكێك پێویسته‌.

     وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئێمه‌ رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ له‌

     تۆره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    Facebook     Youtube    Instagram    Telegram   Twitter