ئستورالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی رووداوی سەرسوڕهێنەری نێوان ئاژەڵەکانی تێدا روودەدات، دواینیان خواردنی شەمشەمە کوێرەیەکە لەلایەن مارێکی زەبەلاحەوە.
رووداوەکە لە بریزبانی پایتەختی ویلایەتی کوینزلاند روویداوەو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا راکێشانی شەمشەمەکوێرەکە لەلایەن مارەکەوە نیشان دەدات.
شەمشەمەکوێرەکە ماوەیەکی زۆر بووە مردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوە مارە گەورەکە هەوڵی قووتدانی ئەو شەمشەمەکوێرەیەی داوە کە ئەویش لە قەبارەدا زەبەلاح بووە.
ئەوەی دەبینرێت مارەکە سەرەتا خۆی لە جەستەی نێچیرەکەیەوە ئاڵاندووەو دواتر قەپی کردووە بە سەریدا، بەڵام بەو هۆیەی باڵەکانی گەورە بووە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات و کەوتووەتە سەرزەوی.
ئەو مارە لە جۆری "carpet python" بووە، بەڵام سەرەڕای گەورەییەکەی هیچ مەترسییەکی بۆ سەر ژیانی مرۆڤەکان نییە، لەکۆتایی ئەو جەنگە خوێناوییەدا مارەکە شەمشەمەکوێرەکە پەلکێشی جێگایەکی ئارام دەکات و دەیکاتە ژەمەخۆراکێک.