ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    بەڤیدیۆ.. هەشت گوێدرێژ زیندانی دەکرێن

    بەڤیدیۆ.. هەشت گوێدرێژ زیندانی دەکرێن

    بەگوێرەی هەواڵی دەزگا رۆژنامەوانییەکانی هندستان، بۆ ماوەی چوار رۆژ هەشت گوێدرێژ زیندانی دەکرێن، بەهۆی زیان گەیاندن بە چەند شوێنێکی کێڵگەیی.

    رووداوەکە لە ویلایەتی ئاتەر بریدچ روویداوە، ئەو گوێدرێژانە زیانیان بە چەند کێڵگەیەکی چاندنی رووەکی گەیاندووە و ماوەی مانگێک بەردەوامی هەبووە، کاتێک کۆمەڵێک منداڵیش یارییان کردووە کەوتوونەتە ناویان و ئازاریان داون و هێرشیان کردوونەتە سەر.

    ئەو گوێدرێژانە بەبڕیارێکی دادگا زیندانی دەکرێن و ماوەی چوار رۆژ لە کونی ژوورەوە دەبن.

    دوای ئەوەی خاوەنەکەی ئاگاداردەکرێتەوە، بەڵێنی ئەوە دەدات جارێکی تر چاویان لێ غافڵ نەکات و بەو هۆیەوە ئازادیان کردوون.

    یەکێک لە کارمەندەکانی ئەو زیندانییە رایگەیاندووە کە ئەو گوێدرێژانە یەکێک لە باخچەکانیان بە تەواوی خاپوورکردووە، کاتێک پەیوەندیمان بە خاوەنەکەیەوە کردووە وتوویەتی کە ئەو گوێدرێژانە موڵكی ئەو نین.


    بەرپرسی بەندیخانەکە رایگەیاندووە کە ئەو گوێدرێژانە بەشێوەی باش مامەڵەیان لەگەڵدا کراوەو لە رۆژێکدا دوو جار خواردنیان پێدراوە تا ئەو رۆژەی ئازادکراون.



     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام