
تەکنەلۆجیای ناسینەوەی ڕوخساری مرۆڤ لەلایەن کۆمپیوتەرە زیرەکەکان و کامێراکان لە وڵاتی چین هیچ شتێکی لەژێر دەست دەناچێت و هەموو مرۆڤەکان دەناسێتەوە و زانیاریەکانیان دەردەخات .
سیستەمەکە لە وڵاتی چین بە هاوکاری ملیۆنەها کامێرای چاودێری و کۆمپیوتەری زیرەک بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بەڕێوە دەچێت و سەرجەم زانیاریەکان لەسەر مرۆڤەکان تۆمار دەکات و تەنها بەشێوەی ڕۆشتن و ڕوخساریان دەیان ناسێتەوە .
یەکێک لە وەبەرهێنەرانی ئەم تەکنەلۆجیایە لە چین ناوی "خو چیهینگ"ە و تەمەنی ٢٧ ساڵە ئاشکرایکردووە کۆمپانیاکەیان سودی لە پێشکەوتوو ترین تەکنەلۆجیا وەرگرتووە و سەرجەم سیستەمەکە ٢ ملیاردۆلاری تێچووە و بەردەوام لە فراوانبونی تیازتردایە .
تەکنەلۆجیاکە تاوانای چاودێری کردنی هەموو جوڵەکانی مرۆڤی هەیە و هەموو زانیاریەکان لەسەریان تۆماردەکات و بەمەش ڕۆبۆتەکان باڵادەست دەبن، زانایانی جیهانی مەتسری خۆیان لەم جۆرە تەکنەلۆجیایە نیشانداوە و ئاشکرایانکردووە و مرۆڤایەتی دەخاتە مەترسیەوە .
لەساڵی ٢٠١٥ لە ڕوبەرێکی بچوک پۆلیس بەهۆی ئەو تەکنە لۆجیایە زیاتر لە ٧٠ هەزار تۆماری دەنگیان دەست کەوتووە توانیویانە سەرجەمیان بناسنەوە و ناسنامەی کەسەکان دیاری بکەن .