ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    عێراق داواكارییه‌كی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌

    عێراق داواكارییه‌كی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌

    هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، حكومه‌تی عێراقی داواكارییه‌كی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌ كه‌ حكومه‌ت توانیوویه‌تی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
    ره‌زاق محیبس، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار، له‌ لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" گوتوویه‌تی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق نه‌چووه‌ته‌ هیچ به‌ره‌و میحوه‌رێكه‌وه‌و توانیوویه‌تی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ و كرانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌ن و میحوه‌ره‌كان په‌یڕه‌و كردووه‌، له‌ دژی لایه‌كیان به‌ره‌ی به‌رامبه‌ری هه‌ڵنه‌بژاردووه‌. هه‌ر چه‌نده‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ ده‌یانویست عێراق بخزێننه‌ به‌ره‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌، به‌ڵام به‌غدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ و نایه‌وێت ببێته‌ لایه‌نێك له‌ هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا رووده‌د‌ات".
    قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ به‌گوێه‌ری چه‌ندین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی عێراق و دام ده‌زگاكانی به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر هه‌ژموونی ئێرانه‌وه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاربه‌ده‌ستی راسته‌قینه‌ له‌ به‌غدا، ئێرانییه‌كانن.

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام