
سایتی ئه‌لیكترۆنی "تاس"ی رووسی، كۆمه‌ڵێك گرته ڤیدیۆی سه‌ربازی رووسیا ده‌خاته روو، كه تێیدا تاقیكردنه‌وه سه‌ربازییه سه‌رنجراكێشه‌كانی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشكانی له ماوه‌ی ساڵی 2017 دا نیشان ده‌دات.
1. تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی "ئیسكه‌نده‌ر- ئێم" و پێكاندنی ئامانجه‌كه‌ی به‌وردی.
2. هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌ی جه‌نگییه‌كانی رووسیا له‌سه‌ر فڕۆكه‌هه‌ڵگری ده‌ریایی "ئێمیراڵ كۆزنیتسۆف" له كه‌ناراوه‌كانی سووریا له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
3. تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی نوێی دژی مووشه‌كی بالیستی و باڵدار و پێكه‌ری ئاسمانی رووسی.
4. نمایشكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی "مێگ- 35"ی رووسی فره ئه‌نجامده‌ری فه‌رمان له پێشانگای "ماكس- 2017" بۆ فڕۆكه‌وانی.
5. تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می تۆپی قورس "MSTA-S".
6. چه‌كی "تو- 95 ئێم ئێس"ی ستراتیژی رووسی، بنكه‌كانی داعش له سووریا ده‌كاته ئامانج و مووشه‌كی "خا- 101"ی دوورهاوێژ به‌كار ده‌هێنێت.
7. هێزه‌كانی ده‌ریاوانی رووسیا 4 مووشه‌كی "كالیبێر"ی باڵداری دوورهاوێژ به سه‌ركه‌وتووی تاقی ده‌كاته‌وه.
8. نمایشی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی رووسیا "سۆ- 30 ئێس ئێم".
9. ئاشكراكردنی تواناكانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی "سو - 35 ئێس"ی رووسیا.
10. نمایشی تواناكانی فڕۆكه‌ی دێوه‌زمه‌ی جه‌نگی نه‌وه‌ی پێنجه‌می رووسی "سو - 57" له پێشانگای "ماكس-2017" بۆ فڕۆكه‌وانی.
بڵاوی بكه‌نه‌وه