ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 پشتیوانمان بن بۆ به‌رده‌وام بوون رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ن له‌👇

    پێدەچێت ترەمپ هەفتەی داهاتوو قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت

    پێدەچێت ترەمپ هەفتەی داهاتوو قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت


    چەند بەرپرسێکی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایدەگەیەنن پێدەچێت هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت.

    ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری دوو سەرچاوەی ئەمەریکییەوە بڵاویکردوەتەوە کە پێدەچێت رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وتەیەک پێشکەش بکات و تێیدا قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت.

    دوو سەرچاوەکە باسیان لەوەش کردووە لەگەڵ ئەوەی ترەمپ قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل دەناسێنێت، بەڵام جارێکی دیکە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دوابخات وەک ئەوەی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا پەیمانی بۆ دابوو.

    ئەو هەنگاوەی ترەمپ پێدەچێت ئاڵۆزییەکانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل زیاتر بکات، بەو پێیەی فەڵەستینییەکان دەیانەوێت قودس بکەنە دەوڵەتی داهاتوویان و تا ئێستاش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو شارەی وەک پایتەختی ئیسرائیل نەناساندووە.

    لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆی ئەمریكا، ترەمپ بەڵێنیدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە شاری تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل كەزیاتر لە 68 سا ڵە لەوشارەیە  بگوازێتەوە بۆ قودس، شارەكەش واتە قودس بەپایتەختی ئیسرائیل بناسێنێت بێ گوێدانە ئاستەنگی و رەتكردنەوە نێودەوڵەتیەكان.

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام

close
Banner iklan disini