لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە وڵاتی چین گیراوە دەردەکەوێت فیلێک پەلاماری چەند ئوتومبیلێک دەدات و زیانین پێدەگەیەنێت .
وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت فیلەکە زەبەلاحەکە بەلای ئوتومبیەلکاندا دەڕوات و بە جەستەی پاڵیان پێوەدەنێت و بەشێوەیەک دەردەکەوێت یاریان لەگەڵ بکات .
بەهۆی پەلاماری فیلەکە ئوتومبیلەکان زیانێکی کەمیان پێگەیشتووە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆناو دارستانەکە و هیچ کەس بریندار نەبووە .