ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان: حه‌شد ده‌يه‌وێت په‌لامارى مه‌خمور بدات

    ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان: حه‌شد ده‌يه‌وێت په‌لامارى مه‌خمور بدات

    ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكرايكرد، هێزه‌ عێراقييه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى به‌ نيازن په‌لامارى شارۆچكه‌ى مه‌خموور بده‌ن.
    ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان  له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ، هاتووه‌: ماوه‌ى پێنج رۆژه‌ عێراق هێزه‌كانى له‌ ده‌وروبه‌رى مه‌خموور كۆده‌كاته‌وه‌.
    هه‌روه‌ها هاتووه‌: حه‌شدى شه‌عبى به‌ نيازه‌ هێرشبكاته‌ سه‌ر رێگه‌ى گوێڕ- ديبه‌گه‌- دوبز.
    ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ رێگه‌گرتن له‌ درووستبوونى شه‌ڕ هێزه‌كانى له‌ مه‌خموور كشانده‌وه‌.
    ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان داوا له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات ئه‌و هه‌وڵه‌ شه‌ڕفرۆشيانه‌يه‌ بوه‌ستێنێت و هه‌روه‌ها داواشى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه‌، ئيدانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌تى عێراق بكات و بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستان فشار بخاته‌ سه‌ر به‌غدا. 
    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام