ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    کیم بۆ تڕەمپ: شتێک نییە بەناوی دەوڵەتی ئیسرائیل تا پایتەختەکەی بکرێت بە قودس

    کیم بۆ تڕەمپ: شتێک نییە بەناوی دەوڵەتی ئیسرائیل تا پایتەختەکەی بکرێت بە قودس

    سەرۆکی کۆریای باکور ئیدانەی بریارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دەکات لەسەر قودس.

    ئەمڕۆ پێنج‌شەممە کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دەوڵەتێک نییە بە ناوی ئیسرائیلەوە تا پایتەختەکەی قودس بێت".

    کیم جۆن ئون ئاماژەی بەوەشداوە "پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکور و ئیسرائیل دژومنایەتی زۆریان پێوەدیارە و پیۆنگیانگ بە هیچ شێوەیەک دان نانێت بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا و بەڵکو تاوانباری دەکات بەوەی کە "سەر بە ئیمپریالیزمە".


    ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنی چوارشەممە  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند "قودس پایتەختی ئیسرائیلە و کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بنێین بە قودسدا وەک پایتەختی ئیسرائیل و هەروەها  داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بگوازێتەوە بۆ قودس ".

    ئەوەش بووە مایەی نیگەرانی و ناڕەزایی بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان و عەرەبی و ئیسلامی و ئاماژەیان بەوە کرد، ئەو بڕیارەی ئەمریکا ڕەوشی ناوچەکە و پرۆسەی ئاشتی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئاڵۆزتر دەکات.

     وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئێمه‌ رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ له‌

     تۆره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    Facebook     Youtube    Instagram    Telegram   Twitter