
رێكخراوی داعش له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، گرته‌ی ڤیدیۆی تێكشكاندنی هه‌لیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی بڵاوكرده‌وه، كه تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی میسر.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیی تێكشكاندنی فڕۆكه‌كه، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی "عه‌ریش" هه‌ڵنیشتووه، هی دوو رۆژ به‌ر له ئێستایه و داعش به مووشه‌كی "كۆرنێت"ی رووسی كردوویانه‌ته ئامانج.
به گوێره‌ی ئه‌و نووسینه‌ی ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به داعش له پێشه‌كی ڤیدیۆیه‌كدا هاتووه، نووسراوه 21/12/2017 و رۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌ش، هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی گواستنه‌وه‌ی سدقی سوبحی وه‌زیری به‌رگری و مه‌جدی عه‌بدولغه‌فار، وه‌زیری ناوخۆ، كرایه ئامانج و دواتریش داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له كرده‌وه‌كه راگه‌یاند.
دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ش، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی چركه‌ساتی تێكشكاندنی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه چه‌كداره‌كانیش میسریش، به هۆی كرده‌وه‌كه، دوو ئه‌فسه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه كوژراون و وه‌زیره‌كانیش هیچ زیانێكیان به‌رنه‌كه‌وتووه, چونكه له‌و كاته‌دا به ئۆتۆمبێل به‌شه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی عهریشیان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌كه دۆخی ئه‌منی باكووری سینا و شاری عه‌ریش، كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و مانگی رابردووش له یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی ئه‌و شاره، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییان ئه‌نجامدا، كه تێیدا نزیكه‌ی 305 كه‌س كوژران و 128 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.