
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، گه‌نجێك له‌سه‌ر پردی ده‌لال له زاخۆ، به گوللـه‌یه‌كی ده‌مانچه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌نجه‌كه جلێكی ره‌شی پۆشیوه و ده‌مانچه‌كه‌ی به ده‌سته‌وه گرتووه، دواجار لووله‌ی ده‌مانچه‌كه ده‌خاته سه‌ر سه‌ری خۆی و كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، گه‌نجه‌كه‌ی ناوی (عبدالباري نوري سليمان)ـه و دانیشتووی ناوچه‌ی مسریكه له سێمێل، له بنه‌ڕه‌تیشدا شنگالییه.
دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیس گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی گه‌نجه‌كه گوازراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه، لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه