
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی، به‌ناوی پرێنتیس رۆبنسن، ته‌مه‌ن 50 ساڵ، له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك بوو، له نزیك زاكۆی وینگه‌یت له ویلایه‌تی كارۆلاینای باكوور له ئه‌مه‌ریكا، ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا رۆبنسن، چه‌ند قسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌كات و دواتریش چه‌كداره‌كه، ئه‌و پیاوه 50 ساڵییه ده‌داته به‌ر به گوللـه.
پیاوه‌كه راسته‌وخۆ له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، له كاتێكدا په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك به‌رده‌وامه، پۆلیسیش به دوای بكوژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
له باره‌ی ناسنامه‌ی بكوژه‌كه پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ناوی دۆگلاس كالسنه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
رووداوه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن له په‌خشی راسته‌وخۆی فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له روو له زیادبوونه و به شێوه‌یه‌ك كۆمپانیای فه‌یسبووك بڕیاریداوه، رێوشوێنی تایبه‌ت بۆ رێگه‌گرتن له‌و حاڵه‌تانه بگرێته‌به‌ر.