ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    له‌ چوار به‌ره‌وه‌ شه‌ڕی سه‌خت له‌ عه‌فرین رووده‌دات

    له‌ چوار به‌ره‌وه‌ شه‌ڕی سه‌خت له‌ عه‌فرین رووده‌دات

    ناوەندنی راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی چالاكییەكانیان لە عەفرین دژی سوپای توركیاو گروپە چەكدارەكانی نیزك لە توركیا 74 سەربازو چەكدار كوژراوە.

    ناوەندەكە ئاماژەی بەوەكردووە، شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە چەندین چالاكیان دژی سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان ئەنجامداوەو زیانی زۆریان پێگەیاندوون.

    ناوەندی عەفرین
    یەپەگە دەڵێت، "ئێوارەی دوێنێ كاتێك سەربازانی دەوڵەتی توركیای ماڵی گەلی عەفرینیان تاڵان دەكرد، شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە چالاكییەكیان لە دژیان ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 16 سەربازی توركیا و چەكدار كوژران و 7ی دیكەش برینداربوون".

    هەروەها لە چالاكییەكی دیكەدا كە لە ناوەندی شاری عەفرین ئەنجامدرا، لانیكەم نۆ سەربازی توركیا و چەكدار كوژران ونۆ چەكداری برینداربوون.

    جندرێس

    ئەوەش خراوەتەڕوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕڤانان لە دژی خاڵێكی گروپە چەكدارەكان كە لەسەر ڕێگەی جندرێس بووەو چالاكییەكیان ئەنجامداوەو بەهۆیەوە 28 سەربازی توركیا و گروپە چەكدارەكان كوژران و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیشیان تێكشكاندووە.

    بلبلێ - ڕاجۆ
    یەپەگە رونیشیكردووەتەوە، شەڕڤانان چالاكییەكیان لە دەروازەی بلبلێ و چالاكییەكی دیكەشیان لەسەر ڕێگەی ڕاجۆ ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 21 سەربازی توركیا و گروپە چەكدارەكان كوژران و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

    شێراوا
    هەروەها لەسەر ڕێگەی نێوان گوندەكانی مەیدانكێ و مەشالێ-ی ناوچەی شێراوا شەڕێكی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكان روویداوە.

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام