ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 پشتیوانمان بن بۆ به‌رده‌وام بوون رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ن له‌👇

    "عێراق و سووریا و یه‌په‌گه‌ له‌دژی توركیا یه‌كده‌گرن"

    "عێراق و سووریا و یه‌په‌گه‌ له‌دژی توركیا یه‌كده‌گرن"


    K24- هه‌ولێر:
    رۆژنامه‌ی دیاری لوبنانی بڵاویكرده‌وه‌، چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان عێراق و توركیا ده‌ركه‌وتوون، یه‌كێك له‌و ئاماژانه‌ش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ توركیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا، به‌رده‌وامی به‌ ئۆپه‌راسیۆن و كرده‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێستای ده‌دات.
    ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكرده‌وه‌، "عێراق هۆشداری داوه‌ته‌ توركیا، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ شاری ئه‌لبوكه‌مال نزیك ببنه‌وه‌، ئه‌وا شه‌ڕی نێوان عێراق و توركیا هه‌ڵده‌گیرسێت، هاوكات سوپای سووریا و هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ش رایانگه‌یاندووه‌، له‌و شه‌ڕه‌دا به‌توندی رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی سوپای توركیا ده‌بنه‌وه‌".
    رۆژنامه‌ی دیار ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، "سوپای سووریا جه‌ختی كردۆته‌وه‌، به‌ سه‌دان تۆپ، تانك، زریپۆش، مووشه‌ك و كاتیۆشا له‌ دژی سوپای توركیا به‌كارده‌هێنن، له‌كاتێكدا یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ خاوه‌ن 150 هه‌زار چه‌كداره‌ و هه‌موویان ده‌خاته‌ سه‌نگه‌ره‌كانی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سوپای توركیا و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ زۆر به‌هێزتر له‌ عه‌فرین گورزی خۆیان له‌ هێزه‌ توركه‌كان ده‌وه‌شێنن‌".
    سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانیش، رۆژنامه‌كه‌ باسی هه‌ڵوێستی به‌غدای كردووه‌، كه‌ جه‌ختی كردۆته‌وه‌ "له‌ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی توركیا له‌ سنووری نێوان عێراق و سووریا، سوپا و چه‌كی ئاسمانی عێراقیش ده‌سته‌وه‌ستان نابن و به‌ هه‌موو تواناكانیان رووبه‌ڕووی فراوانخوازییه‌كانی توركیا ده‌بنه‌وه‌" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "عێراق شاری ئه‌لبوكه‌مال به‌ هێڵی سوور ده‌زانێت و نزیكبوونه‌وه‌ له‌و هێله‌ ئاكامی نه‌خوازراوی ده‌بێت".
    ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ ئاشكراشیكردووه‌، "سوپای عێراق ئاماده‌یه‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ سوپای سووریا بكات و له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌لبوكه‌مال، شانبه‌شانی هێزه‌كانی حكوومه‌تی دیمه‌شق رووی تۆپخانه‌ و مووشه‌كه‌كانی ده‌كاته‌ سوپای توركیا".
    ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ وته‌بێژێكی سه‌ربازی سوپای توركیا جه‌ختی كردۆته‌وه‌: "پلانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا به‌ گه‌یشتن به‌ شاری ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا ته‌واو ده‌بێت و، به‌ڵێنیان داوه له‌هیچ هێزێك سڵ ناكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌و شه‌ڕه‌دا به‌رهه‌ڵستی پێشڕه‌وییه‌كانی توركیا بكات‌".

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام

close
Banner iklan disini