ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    یه‌په‌گه‌: به‌هێزێكی گه‌وره‌تر، ده‌ست به‌ هێرش ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ عه‌فرین

    یه‌په‌گه‌: به‌هێزێكی گه‌وره‌تر، ده‌ست به‌ هێرش ده‌كه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ عه‌فرین

    وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ له‌ عه‌فرین، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ عه‌فرین و به‌رده‌وامده‌بن له‌ خۆڕاگری، دژی توركیا و گرووپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی.

    بروسك حه‌سه‌كه‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ خه‌ندان ناردووه‌ راگه‌یاند، شه‌ڕی یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ چووه‌ته‌وه‌، قۆناغێكی نوێوه‌و به‌رده‌وامده‌بن له‌شه‌ڕ، تا یه‌ك سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر خاكی عه‌فرین مابێت،"ئه‌و شه‌ڕه‌ ئاسان نابێت به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌خایه‌نێت".

    حه‌سه‌كه‌، به‌ڵێن به‌ خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌دات كه‌"یه‌په‌گه‌ و یه‌په‌ژه‌ رێگا ناده‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا  به‌رده‌وامبێت، له‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد".

    "ئێمه‌ تا ئێستا له‌ قۆناغی به‌رگری له‌ خه‌ڵك بووین و له‌مه‌ودوا ده‌ست به‌ قۆناغی هێرشكردن ده‌كه‌ین، له‌ دژی هێزه‌كانی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانى هاوپه‌یمانی"بروسك حه‌سه‌كه‌ وادەڵێت.

    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ به‌هێزێكی گه‌وره‌تر و ژماره‌یه‌كی زۆرتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ راجۆ و بلبله‌و جندێرس و هه‌موو ناوچه‌كانی تری عه‌فرین،"سه‌رله‌نوێ شكست به‌هێزه‌ داگیركه‌ران ده‌هێنین".

    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام