ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     سات به‌ سات ئاگاداری نوێترینه‌كان به‌ له‌ ته‌له‌گرامی شایسته‌

    به‌ ڤيديۆ.. له‌ ويلايه‌تى هاواى 250 بومه‌له‌رزه‌ بوونه‌ هۆى ته‌قينى گڕكانێك

    به‌ ڤيديۆ.. له‌ ويلايه‌تى هاواى 250 بومه‌له‌رزه‌ بوونه‌ هۆى ته‌قينى گڕكانێك

    له‌ ويلايه‌تى هاواى ئه‌مريكا، زياتر له‌ (250) بوومه‌له‌رزه‌ رووياندا و گڕكانى (كيلاوا)ى لێكه‌وته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانيش داوايان له‌ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ كرد، ماڵه‌كانيان به‌جێبهێڵن.
    به‌رگرى شارستانى ئه‌مريكى، له‌ ويلايه‌ته‌كه‌، له‌ رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه‌، هاووڵاتيانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، نزيكه‌ى (10) هه‌زار كه‌س پێويسته‌ بگوازرێنه‌وه‌.
    گڕكانه‌كه‌ له‌ كاتژمێر (02:45) به‌كاتى گرينيچ ته‌قيوه‌ و زنجيره‌يه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ش به‌ گوڕى (5)پله‌ى رێخته‌ر بووه‌ته‌ هۆى داڕمانى به‌شێك له‌ شاخه‌كان و گلۆربوونه‌وه‌ى تاشه‌به‌رده‌كان.
    شاره‌زايان هۆشداريان داوه‌ له‌ ده‌رهاويشته‌كانى دووه‌م ئۆكسيدى كبريت و ته‌قينه‌وه‌ى گازى (ميثان) له‌ ناوچه‌كه‌.
    لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان، چه‌ند ناوه‌ندێكى به‌هاناوه‌چوونيان بۆ هاووڵاتيان كردووه‌ته‌وه‌.
    گڕكانى (كيلاوه‌) يه‌كێكه‌ له‌و (5) گڕكانه‌ى له‌ ئه‌مريكا زۆرترين چالاكى هه‌يه‌ و بوومه‌له‌رزه‌كان هۆكارى ته‌قينى گڕكانه‌كه‌ن. 

    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام