له شارى ترستينك (Trstenik)ى سربيا، پۆليس رايگه‌ياند، له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه بۆيان ده‌ركه‌وتووه، تارمايى راوه‌دووى ئافره‌تێك ده‌نێت.
جارێك سه‌ردانی ئه‌م بابه‌ته بكه
گرته‌ى ڤيديۆى رووداوه‌كه له لايه‌ن كامێراى چاودێرى بنكه‌يه‌كى پۆليس تۆمار كراوه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس ئه‌و ئافره‌ته له دره‌نگانى شه‌ودا په‌ناى بۆ بنكه‌ى پۆليس بردووه و رايگه‌ياندووه، كه‌سێك به دواوهيهتى و راوى ده‌نێت، به‌ڵام پۆليس هيچ كه‌سێكى نهدۆزيوهتهوه.
دواتر كاتێك سه‌يرى تۆمارى كامێراى چاودێرى ده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت تارماييه‌ك راوه‌دووى ئافره‌ته‌كه‌ى ناوه