ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدیۆی دەرهێنانی ژنێك لە سکی مارێکدا

    ڤیدیۆی دەرهێنانی ژنێك لە سکی مارێکدا
    پاش دیارنەمانی بۆ ماوەی دووڕۆژ لاشەی ژنێکی ئەندەنوسی لە ناو سکی مارێکی گەورەدا دۆزرایەوە.
    ماڵپەڕی " express" بڵاویکردەوە، جوتیارانی گوندێك لە دورگەی سوڵاوەیزی سکی مارێک هەڵدەدڕن و لاشەی ژنێکی تەمەن ٥٤ ساڵ لەناوسکیدا دەردەهێنن.

    پۆلیسی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، دانیشتوانی ئەوشوێنە چەند ڕۆژێك بە دوای ئەو ژنەدا گەڕاون کە لە پێنج شەممەی ڕابردووەوە ون بووە و گومانیان لەوە کردووە کە مارەکە قوتی دابێت، پاش ئەوەی توانیان مارەکە ڕاوبکەن، سکیان هەڵدڕیوەو لاشەی ژنەکەیان دەرهێناوە.
    ئەم هەواڵە لەکاتێکدا ساڵانە لەجیهاندا چەندین کەس بەهۆی پێوەدانی مارەوە دەمرن، بەڵام حاڵەتی خواردن و قوتدانی مرۆڤ لەلایەن مارەوە دەگمەن بووە.


     وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئێمه‌ رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ له‌

     تۆره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    Facebook     Youtube    Instagram    Telegram   Twitter