
جارێك سهردانی ئهم بابهته بكه
=
تیمەکانی فریاکەوتن و دەرهێنانەوەی تەرمی قوربانییانی گڕکانەکەی گواتیمالا، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی گڕکانەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەرچەندە بەفەرمی گیانلەدەستدانی 62 کەس راگەیەندراوە، بەڵام نەبوونی هەواڵی دەیان کەسی دیکە بووەتە هۆی ئەوەی چاوەڕوان بکرێت ژمارەی قوربانییان بەرزتریش ببێتەوە.
گڕکانەکەی گواتیمالا کە دوێنێ تەقییەوە، ئەوەندە لەناکاو بووە کە بەگوتەی تیمەکانی فریاکەوتن "لە هەندێک گونددا کەس لەژیان نەماوە، ماڵەکان وەکو تەندووریان لێهاتووە و خەڵکەکە لەنێو ماڵەکانیاندا سووتاون و گیانیان لەدەستداوە"























