ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    بە ڤیدیۆ؛ لەگەڵ لەکار کەوتنی شاشەکە ئێردۆغانیش لەکار کەوت

    بە ڤیدیۆ؛ لەگەڵ لەکار کەوتنی شاشەکە ئێردۆغانیش لەکار کەوت

    جارێك سه‌ردانی ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌

    ڕۆژی یەک شەممە، ڕەجەب تەین ئێردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکەپە و بەربژێری ئەو پارتە بۆ خولی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆماریی تورکیا لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ٢٤ی حوزەیران، پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لە دیاربەکر بەشداری خوانێکی بەربانگی کرد.

    لە خوانەکەدا ئێردۆغان وتاریکی پێشکەش کرد، بەڵام پاش کەمێک لە قسە کردن، ئەو شاشەیە لەکار کەوت کە ئێردۆغان بۆ کۆکردنەوە و ڕیکخستنی وتارەکانی، دەیخوێنێتەوە، بۆیە ئەویش بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاش ئەوەی چەند چرکەیەک تێپەڕی و شاشەکە نەکەوتەوە کار، ئێردۆغان بە توڕەییەوە یەکێک لە پاسەوانەکانی بانگ کرد و هۆکارەکەی لێ پرسی. دواتر بێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ بکات خۆشی شوێنی قسەکردنەکەی بەجێ هێشت، پێشکەشکارێک هاتە شوێنی قسە کردنەکە و ڕایگەیاند کە لەوانەیە دواتر ئێردۆغان بگەڕێتەوە بۆ تەواو کردنی وتارەکەی.

    بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ڕاگەیاندنەکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، بە ئێردۆغانیان وتووە کە ئەو کەسەی شاشەکەی بەڕیوە بردووە، چووە بۆ نوێژ کردن، بەڵام ئێردۆغان وتویەتی: ” مەگەر بێ مۆڵەت وەرگرتن لە من، دەکرێ بچێت بۆ نوێژ؟”

    شایەنی باس لە ماوەی ڕابردوودا نهێنیی ڕەوانبێژیی و وتاردانی ئێردۆغان لە کۆبوونەوەکاندا لەلایە ڕاگەیاندنەکانی تورکیاوە ئاشکرا کرا، کە پێش گەیشتنی ئێردۆغان بە هەر شوێنێک کە وتاری لێ دەدات، لە دوورەوە و لە چەند شوێنێکی نادیاردا هەندێک شاشە دادەندرێت و وتارەکانی لێوە نیشان دەدرێت، بەو جۆرەش ئێردۆغان تەنها نووسینەکان دەخوێنێتەوە. جگە لە دیاربەکریش، لە چەندین شوێن و کاتی تردا ئەو پێشهاتە بۆ ئێردۆغان ڕوویداوە و بە ناچاری وتارەکەی ڕاگرتووە، یاخود زمانی تێکەڵ کردووە.


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌👇

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام