ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     سات به‌ سات ئاگاداری نوێترینه‌كان به‌ له‌ ته‌له‌گرامی شایسته‌

    به‌ ڤیدۆ لە کۆیە گەنجێک لە لایڤی فەیسبووکدا خۆی کوشت

    به‌ ڤیدۆ لە کۆیە گەنجێک لە لایڤی فەیسبووکدا خۆی کوشت

    گەنجێک لە قەزای کۆیە لە لایڤی فەیسبووک خۆی دەکوژێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک نووسیبووی 'بەیانی پرسەیە'. گەنجەکە لە لایڤەکەدا بە هاوڕێکانی دەڵێت، بیری هەمووتانم کردبوو و گەردنی هەمووشتان ئازادبێت. 


    دوای ئەو پۆستەی لە فەیسبووک کردوویەتی لە پۆستێکی دیکەدا دەنووسێت، "لەم ژیانە زۆر حەزم لە تۆڵەکردنەوە بوو لەو کەسانەی ئازاریاندام، بەداخەوە ئەو کەسەی ئازاریدام کەسم بوو".

    هاوڕێکانی لە فەیسبووک کۆمێنتیان بۆی نووسیووە و بەشێکیان داوای لێدەکەن کە ئارام بگرێت و هەموو شتێک چارەسەری هەیە، بەڵام دواتر ئەو گەنجە لەنێو ئۆتۆمبێل لایڤێک دەکاتەوە و خۆی دەکوژێت. 

    بەشێک لە هاوڕێکانی لەژێر پۆستەکان و لە کاتی لایڤەکەدا قسەی لەگەڵ دەکەن و دوای لێدەکەن ئەو کارە نەکات، بەڵام ئەو هیچ کاردانەوە و وەڵامێکی بەرامبەر قسەی هاوڕێکانی نابێت و بەهیچ شێوەیەک وەڵامی کۆمێنت و قسەی هاوڕێکانی ناداتەوە. 

    شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە سەبارەت بەو رووداوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 3:00ـی بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە 2-9-2018)  پۆلیس ئاگادارکرایەوە لە هەبوونی تەرمێک لەسەر چیای هەیبەت سوڵتان، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنەکە دەرکەوت گەنجێکی تەمەن 21 ساڵانە بە گولـلەی دەمانچە خۆی کوشتووە".

    بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە دەڵێت: "گەنجەکە ناوی (هەوار عەلی)ـە و بەرلەوەی خۆی بکوژێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا پۆستی کردووە و نووسیویەتی، 'سبەی پرسەیە' و بەر لە خۆکوشتنیشی پەیوەندی بە چەند کەسێکییەوە کردووە و داوای گەردن ئازادی لێکردوون و لەو پەیوەندییە راستەوخۆیەدا لەگەڵ کەسوکارەکەیدا دوای بیستنی دەنگی گولـلە لایڤەکە داخراوە".

    لەدوای ئەم رووداوە بەشێک لە هاوڕێکانی ئەو گەنجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کۆمێنت دەنووسن، یەکێک لە هاوڕێکانی دەنووسێت، سەیری لایڤەکەیمکرد کە گوێم لە دەنگی بوو دڵم بوو بە ئاو، خوایە گیان لە قسەکانی و گۆرانییەکانی دیارە چەند بێتاقەتە.

    لەدوای ئەم رووداوە بەشێک لە هاوڕێکانی ئەو گەنجە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک کۆمێنت دەنووسن، یەکێک لە هاوڕێکانی دەنووسێت، سەیری لایڤەکەیمکرد کە گوێم لە دەنگی بوو دڵم بوو بە ئاو، خوایە گیان لە قسەکانی و گۆرانییەکانی دیارە چەند بێتاقەتە.

    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام