ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    به‌ ڤیدیۆ.. ساتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنسوڵخانه‌ی ئێران ببينه‌

    به‌ ڤیدیۆ.. ساتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كۆنسوڵخانه‌ی ئێران ببينه‌

    به‌ گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران له‌ به‌سره‌ ده‌چنه‌ ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران و ده‌یسووتێنن.
    به‌ گوێره‌ی گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌، سه‌ره‌تا خۆپیشانده‌ران له‌ناو باڵه‌خانه‌كه‌،  كه‌لوپه‌له‌كان ده‌شكێنن و دواتریش ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌كه‌ به‌رده‌ده‌ن.
    په‌یامنێری كوردستان 24 له‌ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆر له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كان سووتێنراون و كارمه‌ندانیش باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌یان چۆڵكردووه‌.
    به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی "بغداد الیوم"، كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی ده‌كات و رایگه‌یاندووه‌، رێكاره‌ یاساییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ دژی ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر، كه‌ كۆنسوڵخانه‌یان سووتاندووه‌.
    دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، ئێران ده‌روازه‌ی سنووری "شلامجه‌ی" داخست.

     وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئێمه‌ رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ له‌

     تۆره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    Facebook     Youtube    Instagram    Telegram   Twitter