
گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی تیرۆركردنی ئه‌لێكسانده‌ر زاخارچینكۆ، سه‌رۆككۆماری گه‌لی دۆنێتسكی بڵاوده‌بێته‌وه، كاتێك ده‌چێته ناو كافێی "سیبار" له‌و وڵاته و راسته‌وخۆ شوێنه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له كامێرای چاودێری وه‌رگیراوه، سه‌ره‌تا كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی زاخارچینكۆ ده‌گاته شوێنه‌كه و له‌به‌رده‌م كافێیه‌كه راده‌وه‌ستێت، دواتریش زاخارچینكۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسه‌وانێك ده‌چێته ناو كافێیه‌كه.
وه‌ك له كامێرا‌كان ده‌ركه‌وتووه، پاسه‌وانه‌كانی دیكه‌ی زاخارچینكۆ، له شوێنه‌كه بڵاوهدهكهن، به‌ڵام راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ژووره‌وه‌ی كافێكه، شوێنه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
زاخارچینكۆ، سه‌رۆككۆماری گه‌لی دۆنێتسك، مانگی ئابی رابردوو له ته‌قینه‌وه‌ی كافێیه‌كدا كرایه ئامانج و وه‌ك وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم باسی ده‌كات، رووداوه‌كه تیرۆریستی بووه و كۆماری گه‌لی دۆنێتسكیش، ئۆكراینا به تیرۆركردنی سه‌رۆكه‌كه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كات، به‌ڵام كیڤ لای خۆیه‌وه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌لێكسانده‌ر ڤلادیمێرۆڤیچ زاخارچینكۆ، سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی گه‌لی دۆنێتسك، له 26ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1976 له دایكبووه و سه‌ركرده‌یه‌كی جوداخواز بوو، له 11ی ئایار/ مایۆی 2014ه‌وه جیابوونه‌وه‌ی دۆنێتسكی له ئۆكرانیا راگه‌یاندووه و رووسیاش پشتیوانێكی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ركرده‌یه بوو، به‌ڵام مانگی ئابی رابردوو له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك تیرۆركرا.