
شۆفێری تاکسییەکی چینی سەرنشینێکی دەردەکات دوای ئەوەی دەزانێت لە شاری ووهان بووە و دووچاری پەتا بووە.
گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. هەندێک دەڵێن، ئەم کەسانە وەکو "زۆمبی" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و هەندێکی دیکەش رەخنەیان هەیە و دەڵێن، ئەو کەسانە دەبێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی نەخۆشخانە بچنە نەخۆشخانە، نەک بە تاکسی.
گفتوگۆی نێوان شۆفێری تاکسی و نەخۆشەکە:
- بۆ کوێ دەچیت؟
-- دەچمە نەخۆشخانە.
-وەرە سەرکەوە
- بۆ نزیکترین نەخۆشخانە؟
--بەڵێ
- بۆ دەکۆکی و خەڵکی کوێیت؟
-- من خەڵكی باودینگم
- تۆ لە قسەکردن لە خەڵکی ئەوێ ناچیت
-دووچاری هەڵامەت بوویت
- تۆ لە ووهان بوویت؟ وایە؟
-- بەڵێ لەوێ بووم و ئێستاش دەچمە نەخۆشخانە
-خێرا بڕۆ دەرەوە
دواتر شۆفێری تاکسییەکە بڕیار دەدات پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکات
بڵاوی بكهنهوه
وهك هاوكاریهك بۆ ئیمه رۆژانه 1 جار كلیك بكه له
