
ڤیدیۆیەکی کاریگەری منداڵێکی چینی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنایە بە زوویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەوە
ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەیەکی شاری وهان-ە کە سەرچاوەی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنایە وەک دەردەکەوێت تەمەنی لە چەند مانگێک تێپەڕ ناکات و لەسەر شوێنی چارەسەرکردنی یاری دەکات و بە باڵەکانی باوەش بۆ دکتۆرێک دەکاتەوە کە لە پشتی ژوورێکی شوشەییەوە لێ دەڕوانێت وەک ئەوەی بیەوێ دکتۆرەکە هەڵیبگرێت.
دوای بینینی ئەو دیمەنە دکتۆرەکەی دەستدەکات بە گریانێکی بە کوڵ و ڕوخساری لە منداڵەکە دەشارێتەوە.
تا ئێستا ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چین ٢٥٩ کەسی کوشتووەو ژمارەی توشبووانیش ١١ هەزار و ٧٩١ کەس بەرزبووەتەوە.
بڵاوی بكهنهوه