ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    👇 له‌گه‌ڵمان بن له‌ تۆره‌كانی

    فه‌یسبوك     ته‌له‌گرام    یوتوب

    ترەمپ تەوقەی لەگەڵ ناکات و سەرۆکی ئەنجوومەنیش دەقی گووتارەکەی دەدڕێنێت

    ترەمپ تەوقەی لەگەڵ ناکات و سەرۆکی ئەنجوومەنیش دەقی گووتارەکەی دەدڕێنێت


    لە کاتی پێشکەشکردنی گوتاری ساڵانەی لە بەردەم کۆنگرێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئامادەنەبوو تەوقە لەگەڵ نانسی پێلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات، ئەگەرچی خاتوو پێلۆسی دەستی بۆ درێژ دەکات.
    لە بەرامبەر ئەمەدا، نانسی پێلۆسی، کۆپی دەقی گوتارەکەی ترەمپ بە بەرچاوی میدیاکانەوە لە دوای تەواوبوونی گوتارەکەی ترەمپ دەدڕێنێت.
    هەر لە کاتی بەخێرهاتنی ترەمپ بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەندێک رستەی باو، کە وەک رێز بۆ میوانان بەکاردێت، بە کاری ناهێنێت، بەڵکو تەنها دەڵێت، ئەندامانی بەڕێز، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
    ناکۆکی نێوان پێلۆسی دیموکراتخواز و ترەمپی کۆماریخواز مێژوویەکی هەیە و چەندینجار هێرشیان کردووەتەوە سەر یەک.


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام