ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

     سات به‌ سات ئاگاداری نوێترینه‌كان به‌ له‌ ته‌له‌گرامی شایسته‌

    ڤیدۆ ئەردۆغان لەسەر بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی چاوەڕوانیەکەی لەبەردەرگای پۆتیندا هاتە دەنگ

    ڤیدۆ ئەردۆغان لەسەر بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی چاوەڕوانیەکەی لەبەردەرگای پۆتیندا هاتە دەنگ


    سەرۆکی کۆماری تورکیا لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی چاوەڕوانیەکەی لەبەردەرگای ڤلادمێر پۆتیندا، هاتە دەنگ و رایگەیاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا ناكرێنه‌ قوربانی ئه‌م جۆره‌ كاره‌ میدیاییه‌ به‌لاڕێدابه‌رانه.


    هاوکات مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش رایگەیاند، راگەیاندنی روسی لە کاتی هەبوونی بچوکترین جیاوازی بیروڕادا دەستدەکات بە هەڵمەتی سوكایه‌تی پێكردن.


    وتیشی، ئەو بێڕێزییەی راگەیاندنی رووسی لەڕێی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکەوە ئەنجامی داوە و بەکارهێنانی گرتەکە وەک بابەتی مەگەزین کارێکی راست نییە.


    ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی روسیا گرتەیەکی ڤیدیۆی سەرۆک کۆماری تورکیا و وەفدی یاوەری چەند خولەکێک لەبەر دەرگای پۆتیندا چاوەڕێ دەکات ئینجا رێگەی پێ دەدرێت بچێتە ژورەوە.
    بلاوی بكه‌نه‌وه‌


    تۆش ده‌توانی پشتیوانیمان بكه‌یت بۆ به‌رده‌وام بوون؟ رۆژانه‌ كلیك بكه‌ له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام