ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدیۆ.. خانمە پێشكەشكارێكی بەناوبانگ هەڕەشەی خۆسوتاندن دەكات

    ڤیدیۆ.. خانمە پێشكەشكارێكی بەناوبانگ هەڕەشەی خۆسوتاندن دەكات

     

    خانمە پێشكەشكارێكی تونس، لەرێگەی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە هەڕەشەی خۆسوتاندن دەكات و داوا لە عەرەبی سەرتاسەری جیهان دەكات بێنەدەنگ، ئەوەش لە ئەگەرێكدا دادگای تونس تایبەت بە دۆسیەیەكی هەراسانكردنی لەلایەن زاوای سەرۆكی پێشوی ئەو وڵاتە مافی خۆی پێنەدات.

    ئەگەر یاری بە رێرەوی پرۆسەی داد بكرێت و دۆسیەكەی بەلارێدا ببرێت، سەرجەم بەڵگەكانی دەداتە كەناڵە تەلەڤزیۆنییە بیانییەكان

    عەرەبیە حەمادی، خانمە پێشكەشكارێكی بەرەگەز تونسی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بە گرتە ڤیدیۆییەك  هەڕەشەی خۆسوتاندنی كرد و رایگەیاند "ئەگەر یاری بە رێرەوی پرۆسەی داد بكرێت و دۆسیەكەی بەلارێدا ببرێت، سەرجەم بەڵگەكانی دەداتە كەناڵە تەلەڤزیۆنییە بیانییەكان".

    داوا لە سەرۆك و دەسەڵاتداران و هونەرمەندان و راگەیاندكارانی عەرەبیش دەكات، پشتیوانی بن لەو دۆسیەیەدا

    دۆسیەكەی حەمادی دژ بە سەلیم شیبوب، بازرگان و زاوای زەین عابدین بن عەلی، سەرۆكی پێشوی تونس-ە و تۆمەتی ئەنجامدانی هەراسانكردنی سێكسی خستوەتەپاڵی، لە ڤیدیۆكەیدا داوا لە سەرۆك و دەسەڵاتداران و هونەرمەندان و راگەیاندكارانی عەرەبیش دەكات، پشتیوانی بن لەو دۆسیەیەدا چونكە خەریكە بەهۆی هەژمون و پارەی شیبوب پرۆسەكە بەلاڕێدا دەبرێت.

    ئەگەر باجەكەی بەنزینكردن بە جەستەمدا بێت لە شەقامی حەبیب بورەقیبەی پایتەختی تونس، ئەو كارە ئەنجامدەدەم

    هاوكات جەختی لەسەر وەرگرتنی مافی خۆی كردەوە و شیبوب-ی بە "رەفتاری نەشیاو و بێ ئابڕو" تۆمەتباركرد، وتیشی "ئەگەر باجەكەی بەنزینكردن بە جەستەمدا بێت لە شەقامی حەبیب بورەقیبەی پایتەختی تونس، ئەو كارە ئەنجامدەدەم".

    لەماوەی رابردودا، عەرەبیە حەماد بە تۆمەتی هەراسانكردن داوایەكی دژ بە زاوای سەرۆكی پێشوی تونس بەرزكردەوە، كە بەپێی ناوەرۆكی سكاڵاكە ئەو پیاوە بازرگانە لەرێگەی نامەی ئەلیكترۆنییەوە وێنەی "بێئابڕو ز نامەی دەنگی هاوشێوە"ی بۆ ناردوە و ئەویش سەرجەمیانی ئاراستەی دادوەر كردوە.


    ئەوەش بوە دۆسیەی رای گشتی لە تونس و لەئێستادا باس لەوەدەكرێت، هەوڵدەدرێت دەسەڵاتی بیانی بهێندرێتە 

    ناو دۆسیەكە دژ بە سەلیم شیبوب.


    بلاوی بكه‌نه‌وه‌

     

     وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئێمه‌ رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ له‌

     تۆره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    Facebook     Youtube    Instagram    Telegram   Twitter