ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدۆ: دایكە پیرەکەى زیندەبەچاڵ کرد بەڵام پۆلیس دوای سێ ڕۆژ بەزیندووی دەریانهێنا

    ڤیدۆ: دایكە پیرەکەى زیندەبەچاڵ کرد بەڵام پۆلیس دوای سێ ڕۆژ بەزیندووی دەریانهێنا


    لە ڕووداوێک کە لە پەرچوو (موعجیزە) دەچێت، دوای سێ ڕۆژ دایکێک بە زیندووی لەناو گۆڕدا دەهێنرێتە دەرەوە.. ئەویش دوای ئەوەى کوڕەکەى زیندەبەچاڵی کردبوو.  

      

      

    ڕۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، پیاوێكی چینی دایكی خۆی كە تەمەنی 79 ساڵە و كەمئەندامە، فڕیداوەتە ناو چاڵێكی چەند مەترییەوە بۆ ئەوەی بمرێت، دوای سێ ڕۆژ پۆلیس دەچنە سەر ڕوداوەكە و ژنەكە بەزیندووی دەردەهێنن و كوڕەكەش بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتن دەستگیر دەكەن.  

      

    بەپێی ڕۆژنامەی زەسەنی بەریتانی، چیرۆكەكە ئەو كاتە دەستیپێكردووە كە پۆلیس پەیوەندییەكی لەلایەن ژنێكەوە پێدەگات و دەڵێت خەسووە كەمئەندامەكەی دیار نییە.  

      

    ژنە سكاڵاكەرەكە ئەوەش بۆ پۆلیس باس دەكات، لەوكاتەوەی كە پیاوە تەمەن 58 ساڵەكەی، خەسووەكەی كردووەتە ناو عەرەبانەیەكەوە و شەوی 2ی ئایار بردویەتیە دەرەوە ئیتر نەیبینیوە.  

      

    بەگوێرەی میدیا ناوخۆیەكان، كوڕەكە دوای چەند كاتژمێریك بۆ ڕۆژی دواتر لەگەڵ عەرەبانەكەیدا گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە بەڵام دایكی پێی نەبووە.  

      

    كاتێكیش پرسیاریان کردووە لەبارەى شوێنی دایكی، وتویەتی شۆفێری تاكسیەكی بۆ گرتووە و بردویەتی بۆلای خزمێكیان.  

      

    هەر بەگوێرەی میدیاكان، ژنەکە باوەڕی بەوتەكانی پیاوەكەی نەكردووە، دوای سێ ڕۆژ پەیوەندی بە پۆلیسەوە كردووە بۆ ئەوەی شوێنی خەسووەكەی بزانێت، دواتر پیاوەكەی بانگی لێكۆڵینەوە كراوە، دواتر ناچاركراوە دانبەوەدانبنێت كە دایكە پیرەكەی خستووەتە چاڵێكی دوورەوە.  

    لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە پۆلیس بڵاویكردووەتەوە، پۆلیسەكان چاڵێك هەڵدەدەنەوە بۆ ئەوەی ژنە بەتەمەنەكە بدۆزنەوە و دوای لابردنی چەند مەترێك لەخۆڵەكە ژنە كەم ئەندامەكە بە زیندووی دەردەهێنن كە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناو ئەو چاڵە و لەژێر خۆڵدا ماوەتەوە.  

      

    میدیا چیینەكان ئاماژەیان بۆ ئەوەش كردووە، پۆلیس كوڕی ئەو ژنە بە تۆمەتی بەتۆمەتی كوشتن دەستگیركردووە و دادگاییکردنەکەى بەڕێوەدەچێت و ژنەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە و بەوتەی پزیشكەكانیش ئێستا تەندروستی جێگیرە.  

    بلاوی بكه‌نه‌وه‌


     وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ ئێمه‌ رۆژانه‌ 1 جار كلیك بكه‌ له‌

     تۆره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    Facebook     Youtube    Instagram    Telegram   Twitter