
کچه هه‌رزه‌کارێکى سوێدى ته‌مه‌ن 17ساڵ، به‌ناوى وێلما ئه‌ندریسۆن، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شوقه‌ى هاوڕێ کورده‌که‌ى ده‌کات، به‌ناوى تیشکۆ ئه‌حمه‌د شاباز، بۆ ئه‌وه‌ى شته‌کانى به‌رێته‌وه، له14 تشرینى دووه‌مى ساڵى ڕابردوه دیار نامێنێت.
ڕۆژنامه‌ى میترۆى به‌ریتانى بڵاوى کردۆته‌وه به‌رله‌وه‌ى کۆتایى به په‌یوه‌ندیه‌که‌یان بێت بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ گێڵ فرێندو بۆى فرێندى یه‌کتر بوون، به‌پێى لێدوانى مێدیا لۆکاڵیه‌کانى سوێد.
دواى ئه‌وه‌ى پۆلیس ده‌ستى به‌گه‌ڕان و پشکنین کردوه لهشوقهى ئه‌و کوڕه کورده، پاشماوه‌ى خوێنى کچه‌که له‌وێ دۆزراوه‌ته‌وه به‌پێى ڕاپۆڕتى مێدیاکانیش له28 تشرینى دووه‌م، "که‌لله سه‌رى وێلما له‌ناو جانتایه‌کى جل و به‌رگدا دۆزراوه‌ته‌وه، کهبهئهلیمنۆم و تێپ پێچراوه‌ته‌وه".
تیشکۆ ئه‌حمه‌د شاباز، ته‌مه‌ن 23ساڵ، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردێکى عێڕاقییه‌و دانیشتوى وو‌ڵاتى سوێده، پۆلیس ئه‌وى وه‌ک بکوژى ئه‌و کچه ناساندوه، بڕیاره له26ى مانگى مایس، سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى دادگاى کردنى ده‌ست پێ‌بکات.
فه‌رمانبه‌رانى پۆلیس هێشتا به‌دواى به‌شه‌کانى دیکه‌ى جه‌سته‌ى ئه‌و کچه هه‌رزه‌کاره‌دا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ى بیدۆزنه‌وه.
تیشکۆ ئه‌حمه‌د، له‌مانگى چوارى ئه‌م ساڵ له‌به‌رده‌م فه‌رمانبه‌رانى لێکۆڵهوهردا، جگه له‌وه‌ى حاشاى کردوه که‌ئه‌و وێلما، کچه هاوڕێى کوشتبێ و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر من بم کوشتبام هه‌رگیز سه‌رم نه‌ده‌بڕی، وه به‌رده‌وام له‌کاتى پرسیارى کارمه‌ندانى لێکۆڵه‌ره‌وه به no comment به‌بێ لێدوان وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه.
فه‌رمانبه‌رانى پۆلیس، به‌هۆى پشکنینى دى ئێن ئه‌ى و به‌ڵگه‌کانى به‌رده‌ستیان ده‌ڵێن، پاشماوه‌ى خوێنى وێلما و دى ئێن ئه‌ى تیشکۆ له‌سه‌ر چه‌قۆى چێشتخانه‌ى شوقه‌که دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و شریت و تێپهى که که‌لله سه‌رى ئه‌و کچه پێچراوه‌ته‌وه، که‌به‌سه‌ر بڕدراوى دۆزراوه‌ته‌وه، شوێنى په‌نجه‌مۆرى ئه‌و کوڕه‌ى پێوه بوه.
داواکارى گشتى ده‌ڵێت:"له‌کاتى کوشتنى ئه‌و کچه‌دا، به‌شێوه‌یه‌کى دڕندانه زه‌بروزه‌نگ و توند‌و تیژى زۆر به‌کار هێندراوه".
لیندا ئه‌ندریسۆن، دایکى قوربانیه‌که له14 نۆڤهنبهر، پۆلیسى له‌دیار نه‌مانى کچه‌که‌ى ئاگادار کردۆته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه 5 هه‌زار کارمه‌ندى پۆلیس، له‌گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى گه‌ڕاندا له‌سوێد، هه‌وڵى چاره‌نوسى ئهوکچهیان داوه.
هاوڕێکانى ئه‌و کچه له‌وه‌سفى تیشکۆئهحمهدا ده‌ڵێن، ئه‌و به‌رده‌وام کۆنتڕۆڵى وێلماى ده‌کرد، به‌وه‌ى چى بپۆشێ یاخود که‌ى و بۆ کوێ بچێت. هاوڕێکانیشى ده‌ڵێن، بهرلهدیارنهمانى چۆته شوقه‌ى ده‌زگیرانه‌که‌ى تا که‌ل و په‌له‌کانى بهێنێته‌وه.
پرۆسه‌ى دادگایى کردنى تیشکۆى 23 ساڵ رۆژى 26ى ئایارى 2020 واتا شه‌ش رۆژى دیکه ده‌ست پێده‌کات و دواتر دادوه‌ر بڕیاڕى کۆتایى له‌سه‌ر که‌یسى ئه‌و تاوانه ده‌رده‌کات.