ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدۆ: دایکێک دوو جار هەوڵی کوشتنی منداڵەکەى دەدات و دەیخاتە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەى بخنکێت

    ڤیدۆ: دایکێک دوو جار هەوڵی کوشتنی منداڵەکەى دەدات و دەیخاتە ناو ئاوەوە بۆ ئەوەى بخنکێت


    ژنێکى ئەمریکى پۆلیسى شارى میامى لە ئەمریکا ئاگادارکردەوە کە دوو کەس منداڵەکەیان ڕفاندووە، بەڵام کامێراکانى چاودێرى تاوانەکەی ئاشکراکرد کە ژنەکە بەرانبەر منداڵەکەى خۆى ئەنجامی داوە بۆ ئەوەى بیکوژێت.  

      

    ڕۆژنامەى "ميامي هيرالد" بڵاویکردەوە، گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە ڕاى گشتى هەژاندووە ساتى ئەنجامدانى تاوانەکە دەردەخات لەلایەن دایکەکەوە بەناوى باتريشيا ريبلى کە خۆى دانى پێداناوە.  

      

    دواى چەند ڕۆژێک لە ئاگادارکردنەوەى پۆلیس لەلایەن ژنەکەوە بەوەى منداڵە تەمەن نۆ ساڵانەکەى ڕفێنراوە، کامێراى چاودێرى شوێنەکە دەریخستووە کە دایکەکە منداڵەکەى دەخاتە ناو ئاوێکەوە پێش ئەوەى لە شوێنەکە هەڵبێت.  

      

    بەڵام بەشێک لەو کەسانەى لە شوێنەکەن منداڵەکە رزگار دەکەن و دەیگەرێننەوە بۆ دایکى، وادەزانن کە بەبێ ئاگادارى ئەو کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە.  

      

    دواى شکستهێنانى هەوڵى یەکەمى، ژنەکە سورە لەسەر کوشتنى منداڵەکەى بەهەمان رێگا، بەڵام ئەمجارە دەریاچەیەکى دیکە هەڵدەبژێرێت و دواى خۆرئاوابوون و هاتنى شەو بەبێ ئەوەى کەس ئاگادارى بێت کارەکە ئەنجام دەدات.  

      

    لە هەوڵێکدا بۆ شاردنەوەى تاوانەکەى، ریبلى پۆلیس لە رفاندنى منداڵەکەى لەلایەن دوو پیاوى نەناسراوەوە ئاگاداردەکاتەوە، پێش ئەوەى کارەکەى ئاشکرابێت، لەبەرئەوەى قسەکانى لەلاى پۆلیس بڕواپێکراو نەبوون.  

      

    دواى دۆزینەوەى تەرمى منداڵەکە و ڤیدیۆى کامێراى چاودێرى، پۆلیس تێبینى ئەوەیکردووە کە هیچ گومانى تێدا نییە ئەو ژنە بکوژەکەیە سەرەڕاى ئەوەى لەسەرەتاوە نکوڵى کردووە کە ئەو تاوانەکەى کردبێت.  


    باتریشیا کە تەمەنى 45 ساڵە دەڵێت، منداڵەکەى بەدەست نەخۆشى ئۆتیزمى توندەوە ناڵاندویەتى کە رێگرى لە قسەکردنى کردووە.  

      

    لەکاى لێپرسینەوەدا، لێکۆڵەرەوان ڤیدیۆکەیان پیشانداوە بەو هۆیەشەوە دانى پێداناوە کە منداڵەکەى خۆى کوشتووە.  

      

    سەرەڕاى سەلماندنى تاوانەکە، هاوسەرەکەى کە باوکى ئەو منداڵە نییە لەتەنیشت باتريشياوە وەستاوە و بەرگرى لێدەکات و دەڵێت "ئێمە منداڵەکەمان خۆشدەوێت، ئەوەى دەوترێت لەبارەى هاوسەرەکەمەوە درۆیە".  


    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام