
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کچەکەی گەڕەکەی چوارچرا کە چەند رۆژێک لەمەوبەر کوژرا، هاوڕێی یەکێک لە بکوژەکان بووە و شەوێک پێشتر هێناویەتی بۆ ماڵەکە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕاشیگەیاند، لێکۆڵینەوەکان تەواو کراون و کچەکەش بە دەمانچەیەکی کڵۆک کوژرا و یەکێک لە تۆمەتبارەکان کوشتویەتی.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد،کچەکە تەمەنی ٢٠ ساڵە و ئەو تۆمەتبارەش کە کوشتویەتی تەمەنی ٢٧ ساڵە و خێزاندارە.
وتیشی لەکاتی ڕوداوەکەدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەریکی قاپ شتن بووە و یەکێکی دیکەشیان لە تەنیشتی بکوژەکە بووە.
سەرکەوت ئەحمەد وتیشی تۆمەتبارەکان پێشتریش دۆسیەیان هەبووە و لەسەر تاوانی تر دەستگیرکراون و دواتر ئازادکراون.
لەچەند رۆژی ڕابردوودا کچێک لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کوژرا ودوای ڕوداوەکەش پۆلیس سێ تۆمەتبارەی دەستگیرکرد.