
کەمی ئامێری هەناسەدان، دەرمان و نەبوونی قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەکان، دۆخی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پێرو هێندەی تر سەخت کردووە.
یەکێک لەو شارانەی لە ماوەیەکی کەم تووشبوویەکی زۆری تێدا تۆمار کراوە، شاری ئاکیتۆسە کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 500 هەزار کەسە. پزیشکێکی ئەو نەخۆشخانەیە بە فرانس24ـی راگەیاندووە، رۆژانە 200 نەخۆشی نوێ دێنە نەخۆشخانەکەمان.
لە پێرو، 65 هەزار و 15 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و 814 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە دوو گرتە ڤیدیۆ دەردەکەوێت، ژمارەیەک تەرم لە نەخۆشخانەکان کەوتوون و خەڵکێکی زۆریش لە راڕەوکانی نەخۆشخانە، جەنگ بۆ مانەوە لە ژیان دەکەن.
بلاوی بكهنهوه
ڤیدۆی دووهم