
پارێزەرەکەی خێزانی جۆرج فلۆید ڤیدیۆیەکی نوێی کاتی کوژرانی فلۆیدی بڵاوکردووەتەوە کە لەسەر دەستی دیریک شۆوڤن پۆلیسی لەکارلابراو دەخنکێنرێت.
بێن کرامب پارێزەری خێزانی فلۆید ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە، کە لە هەموو ڤیدیۆکانی پێشووتر روونترە و تێیدا بە "ترسناک" ناوی رووداوەکە دەبات، هاوکات، لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کۆمەڵێک کەسی مەدەنی داوا لە تو تاو پۆلیسی لەکارلابراو دەکەن بەردەمیان چۆڵبکات و فلۆید رزگاربکەن.
کرامبی پارێزەر لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە سزای هەر
چوار پۆلیسەکە بدرێت لەسەر ئەم تاوانە ترسناکە.
بڵاوی بكهنهوه