
لە ناوەڕاستی تارانی پایتەختی ئێران تەقینەوەکی بەهێز ڕوویدا و دوکەڵێکی گەورە لە ئاسمانی شارەکە بەرزبووەتەوە، بەڵام هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە.
ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێران ئاشکرایکرد، تەقینەوەکە لە ناوچەی تگریچ رویداوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین وێنە و ڤیدیۆی تەقینەوەکە بڵاوکراونەتەوە.
بهپێی ئاژانسهكه تەقینەوەکە لە نەخۆشخانەی سینا لە ناوچەی تگریچ لە باکوری تاران ڕوویداوە و بەهۆیەوە چەند باڵەخانەیەک ڕووخاون و زیانیشی گەیاندووە بە دەوروبەری خۆی.
هەر بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و کارمەندی تەندروستی و نەخۆش لە نەخۆشخانەکە گیریان خواردوە،
هەندێک سەرچاوەش دەڵێن کە ژمارەی تەقینەوەکان دوو تەقینەوە بوون و تائێستاش هۆکارەکەی نەزانراوە.
بلاوی بكهنهوه