ماڵپه‌ری شایسته‌
سایتيكی بيلایه‌ن بؤ خزمه‌تی هه‌مووان

    ڤیدۆ : پێشمەرگە رێگریی لە هێزێکى عێراقى کرد

    ڤیدۆ : پێشمەرگە رێگریی لە هێزێکى عێراقى کرد


    پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێزێکى عێراقى بەمەبەستى جێگیربوون لە  بازگەیەکى باشورى قەزاى کفرى چوونە ناوچەکە، بەڵام لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە و ئاسایشەوە رێگرییان لێکرا.

    گەرمیان حەمەی پور پەیامنێرى ئێن ئارتى لە گەرمیان رایگەیاند، هێزە عێراقییەکە پێکهاتووە لە پۆلسیى فیدراڵى و دژە تیرۆرى عێراق، لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنێکدا بۆ راوەدونانى چەکدارانى داعش هاتوونەتە ناوچەکە و دەیانەوێت لە بازگەیەکى پۆلیس لە ناوچەى کارێز لە خوارووى شارى کفرى جێگیربن.

    ئەوەشی خستەڕوو، ئاسایش و پێشمەرگە لەگەڵ ئەو هێزە عێراقییە کۆبوونەتەوە و پێیان راگەیاندوون، ئەوان رێگەیان پێنادەن لەو شوێنە جێگیربن، چونکە ئەو سنورە لەژێر دەسەڵاتى ئەواندایە.

    هاوکات، لە گرتەیەکى ڤیدیوییەکدا، بەرپرسى میحوەرى گەرمەسێرى پێشمەرگە، بە تەلەفۆن پەیام بۆ ئەو هێزە دەنێرێت و دەڵێت، ئەگەر نەچنەوە شوێنى خۆیان شەڕ دەستپێدەکات، دەشڵێت، ئەوان چواردەورى ئەو هێزەیان گرتووە پێویستە هەڵوێستى خۆیان راگەیەنن کە بۆ شەڕ هاتوون یان نا.

    بڵاوی بكه‌نه‌وه‌



     بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین رۆژانه‌ 3 جار كلیك بكه‌ن له‌

     ئێوه‌ له‌ كوێبن ئێمه‌ش له‌وێن هه‌ژماره‌كانی ماڵپه‌ری شایسته‌ بینه‌رمان بن

    په‌یجی فه‌یسبوك      كه‌ناڵی ته‌له‌گرام       كه‌ناڵی یوتوب      هه‌ژماری تویته‌ر       په‌یجی انسته‌گرام