هاوڵاتیه‌كی كوردی شاری كه‌ركوك سەرەڕای گیانلەدەستدانی هاوژینەکەی لە نەخۆشخانە بە قەرەوێڵەیەکەوە بەستراوەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەهۆی شکاندنی ئامێرێکی نەخۆشخانەکەوە دەستگیردەکرێت، ئەو روداوەش كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌ندامێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بێده‌نگ نابن و رێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە وێنەیەکی دەست خەندان کەوتوە، تیایدا دەردەکەوێت کەسێک لەسەر قەرەوێڵەیەک راکشاوە و بەتانییەک بە سەریدا دراوە، هاوژینەکەشی بە کەلەپچە بە قەرەوێڵەکەوە بەستراوەتەوە و لە دۆخێکی دەرونی خراپدایە.

ئه‌و هاوڵاتیه، پاش ئه‌وه‌ی چوار بتڵی ئۆكسجین ده‌بات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك، به‌ڵام بۆ ژنه‌كه‌ی به‌كاریناهێنن
به‌گوێره‌ی وته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و هاوڵاتیه، پاش ئه‌وه‌ی چوار بتڵی ئۆكسجین ده‌بات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركوك، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوژینەکەی به‌هۆی توشبونی به‌كۆرۆنا دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیر بوه، به‌ڵام بتڵی ئۆكسجینهكان بۆ ژنه‌كه‌ی بهكارناهێندرێت، ئه‌ویش له‌توڕه‌ییدا، ئامێرێكی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شكاندوه.
له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ئه‌و هاوڵاتیه ده‌ستگیركراوه، پاش ئه‌وه‌ی براوه‌ته زیندان، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هاوژینەکەیان پێی راگه‌یاندوه
باس لەوەش دەکەن، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه ئه‌و هاوڵاتیه ده‌ستگیركراوه، پاش ئه‌وه‌ی براوه‌ته زیندان، هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی هاوژینەکەیان پێی راگه‌یاندوه، به‌ناچاریش هێزه ئه‌منیه‌كان له‌رێگه‌ی كه‌له‌پچه‌وه به‌قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوژینه كۆچكردوه‌كه‌ی به‌ستویانه‌ته‌وه.
ئه‌و روداوه به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبوڵكردن نیه و ئێمه لێی بێده‌نگ نابین
ئه‌ڵماس فازڵ، ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك و په‌رله‌مانتاری عێراق، بە خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئه‌و روداوه به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبوڵكردن نیه و ئێمه لێی بێده‌نگ نابین، چونكه ئه‌و روداوه هه‌روا ئاسان نیه كه نه‌خۆشخانه بكرێته زیندان بۆ كه‌سێك كه هاوژینه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، "داوامان له ته‌ندروستی و ئیداره‌ی كه‌ركوك كردوه، به‌جددی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بێنه ده‌نگ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق خۆی به‌وردی لێكۆڵینه‌وه بكات، چونكه رازی نابین به‌ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس له‌سه‌ر روداوه‌كه، به‌ڵكو ده‌بێت له‌روی ئیداریه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت".

سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیه تۆماركراوه و ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌كه‌فاله‌ت ئازادبوه
ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌و هاوڵاتیه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی توشی "هیستریا" بوه و ئامێری نه‌خۆشخانه‌كه‌ی شكاندوه، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌كه‌فاله‌ت ئازادبوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ته‌ندروستی كه‌ركوكه‌وه، به‌خه‌ندان دراون، سه‌ره‌تای روداوه‌كه به‌و جۆره بوه كه هاوسه‌ری ژنه كۆچكردوه‌كه سه‌ره‌ڕای هێنانی چوار بتڵی ئۆكسجین، كارمه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ئاماده نه‌بون بۆ ژنه‌كه‌ی ئۆكسجینهكان به‌كاربهێنن، ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆكاری ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك لهكارمهندهكاندا و پاشانیش شكاندنی دو ئامێری ته‌ندروستی.
ئه‌و هاوڵاتیه كورده خاوه‌نی دو منداڵه و له‌ئێستاشدا به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی گشتی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوكه‌وه، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، به‌ڵام به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراوه و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ره‌نتین كراوه.

بڵاوی بكه‌نه‌وه