
وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە دەروازەی شارۆچکەی بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ماتۆرسکیلێک و پیکابێکی دێر، لە ئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆرسکیلەکە بەسەختی برینداروو.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 15 ی ته‌مموزی 2020 فازڵ حاجى، وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند ، "کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکى سەرلە بەیانى ئەمڕۆ، بەهۆى ئەوەى شۆفێرێک بەپێچەوانەی ئاڕاستەی رۆیشتن دەڕوات لە دەروازەی شارۆچکەی بەحرکە پێکدادانێک ڕوویدا لە نێوان ماتۆرسکیلێک و پیکابێکی دێر، لە ئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری ماتۆرسکیلەکە بەسەختی برینداروو كه شوفێرێک بەپێچەوانەی ئاراستەی رۆیشتن بروات دەبێت باجەكەی بدات".
وتەبێژهكهى هاتوچۆى هەولێر ئه‌وه‌شی خستۆته روو، "ئێمە رێنمایی شوفێرانی ماتۆرسکیلەکان دەکەین، کەهیچ کات بەئاڕاستەی پێچەوانەی رۆیشتن لێخورین نەکەن، لە پێناو پاراستنى ژیانى خۆیان".
له لایه‌ن خۆیه‌وه پێشتر وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێم ڕایگه‌یاندبوو ، "له ساڵی ٢٠١٩ دا زیاتر له چوار هه‌زار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا روویانداوە و به‌هۆیانه‌وه ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیش برینداربوون."