
سێ شێر، لەماوە سێ كاتژمێردا وەك تۆڵەكردنەوە هێرشدەكەنە سەر شێرێكی دیكە و وێڕای بەهاناوەچونی لەلایەن فیل و كەركەدەنە ئاوییەكانەوە، بەڵام سەرەنجام شێرەكە دەكوژن.
شێرەكانیش بەهۆی ئەوەی شێرەكەی دیكە چوەتە ناوچەكەیان هێرشەكەیان ئەنجامداوە
ڤیدیۆكە لەلایەن بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكراوەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان، ناوچەكە باخچەی كرۆجەر-ە لە باشوری ئەفریقا، بەهۆی ئەوەی شێرێك چوەتە ناوچەكەیان لەلایەن چەند شێرێكی دیكەوە هێرشی كراوەتەسەر.
سێ شێرەكەی دیكە دوای دەكەون و بۆ ماوەی سێ كاتژمێر برینداری دەكەن و بەردەوامدەبن لەو كارە
لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، ئەو شێرەی هێرشیكراوەتەسەر رادەكات و جەستەی بەتەواوی خوێناوییە، بەڵام سێ شێرەكەی دیكە دوای دەكەون و بۆ ماوەی سێ كاتژمێر برینداری دەكەن و بەردەوامدەبن لەو كارە.
فیل و كەركەدەنی ئاوی هەوڵیاندا هاوكاری ئەو شێرە بن كە هێرشیكرایەسەر
لەو جەنگەدا ژمارەیەك ئاژەڵی دیكەی وەك فیل و كەركەدەنی ئاوی هەوڵیاندا هاوكاری ئەو شێرە بن كە هێرشیكرایەسەر، بەڵام بێئەنجامبو و سەرەنجام شێرەكەیان كوشت.
لە كۆتایی دیمەنەكەدا دەردەكەوێت، بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە شێرەكە گیانلەدەستدەدات و سێ شێرەكەی دیكە دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.
بڵاوی بكهنهوه